کۆی گشتیی بارانبارینی ئەمساڵی سلێمانی ئاشکراکرا

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی سلێمانی بڕی بارانبارینی ئەمساڵی سنووری سلێمانی راگەیاند و ئاشکرایکرد نزیکبووەتەوە لە هەمان ئەو بڕەی ساڵی رابردوو لە هەمان کاتدا باریوە.

بەپێی داتاکانی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی لە سەرەتای وەرزی بارانبارینی ئەمساڵەوە تا ئێستا 586.1 ملم باران لە سنووری سلێمانی باریوە، لە کاتێکدا ساڵی رابردوو لە هەمان کاتدا 587.7 ملم باران باریوە.

ئاشکراشیکرد، لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە ئەمساڵ 647.3 ملم بارانباریوە لە کاتێکدا ساڵی رابردوو لە هەمان کاتدا 416.5 ملم بووە.

هەر بەپێی داتاکان ئەمساڵ زۆرترین بڕی باران لە سنووری قەزای قەرەداغ و چوارتا و بەرزنجە و یاخسەمەر باریوە کە هەزار ملمی تێپەڕاندووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئازاد محەمەد ئەمین: بە ناردنی بەنزینە 450 دینارییەكە
نرخی سەرجەم جۆرەكانی بەنزین هەرزاندەبێت

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، بڕیارەكەی حكومەتی عێراق جێبەجێبكرێت بۆ ناردنی سووتەمەنی بۆ پارێزگاكانی هەرێم هاوشێوەی پارێزگاكانی ناوەڕاست…
Total
0
Share