شەپۆلێكی بەفر و باران چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، بەپێی پێشبینییەكان شەپۆلێكی بەفر و باران چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، پشبینیدەكرێت لە درەنگانی شەودا نمەباران لە سلێمانی، هەڵەبجە، سەیدسادق، قەرەداغ، سەنگاو، چەمچەماڵ و كەركوك و هەندێك لە ناوچەكانی گەرمیان دەستپێبكات و هەروەها بارینی بەفر و باران ناوچەكانی قەزای پێنجوێن و دەوروبەری بگرێتەوە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دواتر لە كاتەكانی بەیانی زوودا نمەباران درێژدەبێتەوە بۆ هەندێك لە ناوچەكانی راپەڕین و ئەگەری هەندێك پروشكەباران لە سەنتەری پارێزگای هەولێر هەیە.

بڕی بارانی 12 كاتژمێری رابردووی هەندێك لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بەم شێوەیە بووە:

سلێمانی 6.2 ملم

چەمچەماڵ 0.5 ملم

زاخۆ دڵۆپ دڵۆپ

ئاكرێ 0.2 ملم

ئامێدی 0.2 ملم

بامەرنێ 0.2 ملم

بارزان 0.8 ملم

بازیان 0.8 ملم

دەربەندیخان 7.8 ملم

حاجی ئۆمەران 14.8 ملم

هەڵەبجە 7.2 ملم

هەڵشۆ 16.4 ملم

كەلار 1.2 ملم

مەیدان 2.2 ملم

سۆران 0.6 ملم

پێنجوێن 15.2 ملم

ماوەت 2.4 ملم

مێرگەسور 4.0 ملم

خورماتوو 0.6 ملم

خانەقین 0.4 ملم

بابەتی پێشتر

بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی: هیچ بڕیارێك لەبارەی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا نییە

بابەتی دواتر

گرژییەکانی ناوچەکە جارێکی دیکە نرخی نەوتی بەرزکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share