راگەیەندراوێك لە بەرگریی شارستانیی سۆرانەوە

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران رایدەگەیەنێت، كەسێك لە رووباری چامە لە سنووری قەزای مێرگەسوور خنكا.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، كەمێك پێش ئێستا ئاگاداركراینەوە لە رووداوێكی خنكان لە رووباری چامە لە سنوری قەزای مێرگەسوور و راستەوخۆ تیمەكانی مەلەوانی گەیشتنە شوێنی رووداوەكە دەركەوت هاوڵاتییەكی تەمەنی 68 ساڵ بووە كە دانیشتووی بەحركەیە لە هەولێر.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، تیمەكانمان بە هاوكاریی هاوڵاتییان تەرمەكەیان دەرهێنا لە نێو ئاو و گواستیانەوە بۆ نەخۆشخانەی مێرگەسۆر، دواتر رەوانەی پزیشكی دادی سۆران دەكرێت بۆ توێكاری پزیشكی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

محەمەد بازیانی: ئێمە بزوتنەوەی ئیسلامیی ڕەسەنین و کامیل حاجی عەلی بە ڕابەری ڕاستەقینە دەزانین

محەمەد بازیانی وتەبێژی بزوتنەوەی ئیسلامی (باڵی کامیل حاجی عەلی) ڕایگەیاندووە، ئەوان هیچ باڵێکیان جیانەکردووەتەوە و بزوتنەوەی ئیسلامیی ڕەسەنن…
Total
0
Share