فەهمی بورهان: هیچ كوردێك گەڕەكی نەورۆزی كەركوك چۆڵناكات

سەرۆكی دەستەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم رایدەگەیەنێت، هیچ كوردێك ئامادە نییە گەڕەكی نەورۆزی كەركوك چۆڵبكات و دەشڵێت، “سكاڵای یاسایی تۆمار كراوە و هیوادارین تەواوی هەنگاوە یاساییەكان وەك خۆیان جێبەجێبكرێن”.

فەهمی بورهان سەرۆكی دەستەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە، لە ئۆفیسی دەستە لەگەڵ نوێنەرانی گەڕەكی نەورۆز كۆبووینەوە و دوا پێشهاتەكان تاوتوێكران و داواكارین حكومەتی عێراق هەمان ئەو مامەڵەیە لەگەڵ گەڕەكی نەورۆز بكات كە لە ناوچەكانی دیكەی عێراق پەیڕەوكراوە.

راشیگەیاند، سكاڵای یاسایی تۆمار كراوە و ئومێدەوارین تەواوی هەنگاوە یاساییەكان وەك خۆیان جێبەجێبكرێن و راپۆرتێكی ورد لەسەر كۆی رووداوەكان ئامادەدەكرێن و لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار تاوتوێدەكرێت و وتیشی، “هیچ كوردێك گەڕەكی نەورۆزی كەركوك چۆڵناكات”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: به‌تۆمه‌تی كوشتنی هاوڵاتییه‌ك کەسێک ده‌ستگیركرا

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی کەسێک بەتۆمەتی کوشتنی هاوڵاتییەک رادەگەیەنێت. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو…
Total
0
Share