كەسێك بەتۆمەتی ئازاردان و زیندانیكردنی هاوژینی پێشووی دەستگیركرا

تۆمەتبارە دەستگیركراوەكە

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی تۆمەتبارێك ڕادەگەیەنێت و دەڵێت، توندوتیژی بەرامبەر هاوژینی پێشووتری بەکارهێناوە و زیندانیكردووە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە هێزەكانی پۆلیس كە واگومان دەكرێت لە یەكێك لە هۆتێلەكانی شاری سلێمانی ژنێك زیندانیکراوە و ڕێگەی هاتنەدەرەوەی لێگیراوە، مەفرەزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكرد و توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی بەختیارییەوە ژنەكە بدۆزرێتەوە كە لە ژوورێكی هۆتێلەكەدا لەلایەن هاوسەری پێشووتریەوە بەندكراوە و ئازاردراوە، پاشان تۆمەتبار دەستگیركرا.

لەئێستادا تۆمەتبار (ع.م.ه. لەدایكبووی 1992 بە ناسنامە عەرەب) بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە، وەك ئەوەی پۆلیسی سلێمانی دەیڵێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جووتیارە کوردەکانی سنووری خانەقین زەوییەکانیان وەردەگرنەوە

لێپرسراوی مەڵبەندی یەکێتی لە خانەقین رایگەیاند، جووتیارە کودەکان دەتوانن زەوییەکانیان وەربگرنەوە. شێرکۆ میروەیس، لێپرسراوی مەڵبەندی یەکێتی لە خانەقین رایگەیاند،…
Total
0
Share