لە رۆژگاری ئەمڕۆدا تووشبوونی خەڵکی لە تەمەنە جیاوازەکاندا بە خەمۆکی و دڵەڕاوکێ روو لە زیادبوونە بەپێی توێژینەوە
پزیشکییەکانیش بەشێک لە هۆکارەکانی دەشێت کەمی بەشێک لە ماددەکانی ناو جەستە بێت لەوانەش:
– کەمی ڤیتامین D یەکێکە لە هۆکارەکانی تێکچوونی مەزاج، بۆیە وەرگرتنی بڕی پێویستی ئەم ڤیتامینە کێشەکانی خەمۆکی و دڵەڕاوکێ کەمدەکەنەوە.
-کەمی ڤیتامینەکانی B6 و B12 و ترشی فۆلیک دیسان کاریگەری لەسەر دەمارەخانەکان دروست دەکەن، بەکارهێنانی تەواوکارە خۆراکییەکان هاوسەنگی بە باری دەروونی دەبەخشێت.
-کەم خوێنی و کەمی ماددەی ئاسن، چونکە کاریگەریان لەسەر چوونی رێژەی ئۆکسجین بۆ مێشک هەیە، بۆیە باشترە ئەو کەسانەی مەترسی تووشبوونیان بە خەمۆکی هەیە پشکنینی پێویست بکەن و چارەسەری کەمخوێنی و کەمی ئاسنی جەستەیان بکەن.
-کەمی مەگنسیۆم دەبێتە هۆی دڵەڕاوکێ و خەمۆکی
-کەمی ترشە چەورییەکان کێشەی خەمۆکی دروست دەکەن، بۆیە باشترە ئەو خواردنانە بخورێت کە دەوڵەمەندن بە ترشە چەورییەکان وەک ماسی و گوێز و دەنکی کەتان.