شارەزایان: پەتای كزبینی بە جیهاندا بڵاودەبێتەوە

شارەزایانی بواری چاو هۆشداریدەدەن لەوەی نیوەی جیهان تا ساڵی 2050 پێویستیان بە چاویلكەی پزیشكی دەبێت، هاوشێوەی بڵاوبوونەوەی پەتای بینین لەسەر ئاستی جیهان.

توێژینەوەیەكی نوێ دەریدەخات رێژەی كزبینی (كە تیایدا شتە نزیكەكە روون و، دوورەكان ناڕۆشن دەردەكەون) بە رێژەی نزیكەی 25% لە زۆرینەی وڵاتان زیادیكردووە، لەنێویشیاندا ویلایەتە یەكگرتووەكان.

دكتۆر ئەندرۆ هێربرت، زانای دەروونناس كە گرنگی بە هەستی بینین دەدات لە پەیمانگای رۆچستەر بۆ تەكنەلۆجیا رایگەیاند، ئەم دۆخە هەستیارە وادەكات دەوروبەری چوار ملیار كەس پێویستی بە هاوێنەی راستكردنەوەی بینین ببێت.

هێربرت روونیشیكردەوە، كزبینی دەشێت بەهۆی زۆر بەسەربردنی كات لە سەیركردنی ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان و كتێب و، بەسەربردنی كاتێكی كەمتر لە سروشتدا رووبدات.

وتیشی، “چەندێك ئەو كاتە زیادبكات كە بەسەریدەبەن لە سەیركردنی هەر شتێك لە دووریی نێوان دەست و دەموچاومانە، ئەوەندە ئەگەری تووشبوون بە كزبینی زیاددەكات”.

پێشبینی دەكرێت زیادبوونی حاڵەتەكانی كزبینی كاریگەرییەكەی دژوارتربێ پاش 40 یان 50 ساڵی دیكە، چونكە كارەكە پێویستی بە كاتە تا دەستنیشانی كزبینی لە گەنجاندا دەكرێت، ئەو زانایە وای وت.

باس لەوەشدەكات، وا پێدەچێت دوو رێگای دڵنیاكەرەوە هەبێت بۆ قەرەبووكردنەوە یان دواخستنی كزبینی، بەسەربردنی كاتێكی كەم لە رووانین لە شتە نزیكەكانی دەموچاوت، وەك مۆبایل و كتێب، دووەمیش بەسەربردنی كاتێكی زیاتر لە دەرەوە لە رووناكییەكی سروشتیی ئاساییدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی رێگاکانی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی کۆلێراوە تەندروستیی سلێمانی چەند زانیارییەک دەخاتەڕوو

بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی بەمەبەستی هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتییان و خۆپاراستن لە نەخۆشییەکە، زانیاریی لەسەر رێگاکانی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی کۆلێرای بڵاوکردەوە.…
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: لە مانگێکدا زیاتر لە هەشت هەزار چارەخواز لە نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ بینراون

تەندروستیی سلێمانی ئاشکرایدەکات، لەمانگێكدا زیاتر لە هەشت هەزار چارەخواز لەنەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ بۆ نەخۆشییەکانی چاو بینراون. بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی…
Total
0
Share