سەركەوتن بەسەر قادرمەدا.. هەنگاوی یەكەم بۆ ژیانێكی زیاتر تەندروست

سەركەوتن بە قادرمەدا خێراترە لە ئەسانسۆر

بەكارهێنانی ئەسانسۆر یان سەركەوتن بەسەر قادرمەدا، زۆرینەمان چەندین جار خۆمان لەبەردەم ئەم دوو بژاردەیەدا بینیوەتەوە، كامیان بۆ تەندروستیی جەستە باشترە؟ سەركەوتن بە قادرمەدا ڕەنگە سەرەتا بیت بۆ بەشێك لە ڕاهێنانی وەرزشی بەبێ ئەوەی پێویستت بە كات و تێچووی هۆڵەی وەرزشی هەبێت.

لە چ نهۆمێك دەژیت؟ یان تۆ لەوانەیت كە حەزت بە خانوو یان نهۆمی زەمینی باڵەخانەكان هەیە، چونكە پێتوایە سەركەوتن بەسەر قادرمەدا بێزاركەرە؟

بەڵێ سەركەوتن بەسەر قادرمەدا ڕەنگە قورس بێت و، هەمووشمان بەدوای سەرچاوەیەكدا دەگەڕێین كە قورسایی گواستنەوە بۆ نمونە لە نهۆمی یەكەمەوە بۆ نهۆمی پێنج لەسەرمان كەمبكاتەوە، بەڵام ژیانت لە باڵەخانەیەكی بەرز و خاوەن قادرمەی زۆر، زیادەیەك دەخاتە سەر ڕۆژەكانت و دەیكاتە ڕۆژێكی پڕ چالاكی و ژیانێكی پڕ وزە.

كەمكردنەوەی نیگەرانی و بێزاری
سایتی (inmovment) ئاشكرایكرد، سەركەوتن بەسەر قادرمەدا ڕەنگە ببێتە هۆی كەمبوونەوەی نیگەرانی و فشار، چونكە دەبێتە هۆی زیادبوونی دەردانی هۆرمۆنی ئیندۆرفین (یەكێك لە هۆرمۆنەكانی خۆشحاڵی) كە بە دژە ئازار و كەمكردنەوەی ماندوێتی و هاریكاریی تەركیز جیادەكرێتەوە.

باشكردنی تەندروستیی دڵ
سەركەوتن بەسەر قادرمەدا لە باشترین ڕاهێنانەكانی دڵە بۆ ئەوانەی دەیانەوێت بگەنە توانایەكی جەستەیی باش بەبێ ئەنجامدانی یاریی قورس. سایتی (تەندروستیی ژن)ی ئەمریكی لەسەر زاری لانگۆن هیزەر میلتۆن، پزیشكی پسپۆڕی ئەركی ئەندامەكان لە زانكۆی نیویۆرك بڵاویكردەوە، سەركەوتن بەسەر قادرمەدا هاریكار دەبێت لە باشكردنی ڕێژەی ئۆكسجین لە خوێندا و، زیادبوونی فشاری خوێن بە تەواوی جەستەدا و، هۆكاردەبێت بۆ سوتانی كالۆری بەشێوەیەكی باشتر لە ڕۆیشتندا.

سودبەخشە بۆ ئێسك و ئاسانكاری بۆ جومگەكان دەكات
سەركەوتن بەسەر قادرمەدا لە وەرزشە سوكەكانە بۆ جومگەكان بەراورد بە وەرزشەكانی دیكە، بەهۆی ئەوەی فشارێكی زۆر لەسەر پێیەكان و ئەژنۆ و ڕان دروستناكات، بۆیە بە وەرزشێكی باش دادەنرێت بۆ ئەوانەی تەمەنیان زۆرە یان لە پێكانێكی دیاریكراو چاكدەبنەوە، وەك ئەوەی میلتۆن ئاماژەی پێداوە.

ئەوەشی وت، سەركەوتن بە قادرمەدا هاوكار دەبێت لەسەر بەهێزكردنی چڕی ئێسك و پارێزگاری لێدەكات بەبێ ئەوەی فشاری لەسەر دروستبكات.

هەروەك بەپێی سایتی inmovment سەركەوتن بە قادرمەدا ماسولكەكانی قاچ بەهێزدەكات سەرەڕای پاراستنی تەندروستی ئێسك و جومگەكان.

هێنانەدی 10 هەزار هەنگاوی ڕۆژانە
توێژینەوەكان سەلماندوویانە ڕۆیشتنی 10 هەزار هەنگاوی ڕۆژانە سودی زۆری هەیە، بەهۆی ئەوەی دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی بەرگری لەش و، باشكردنی تەندروستیی دڵ و، باشكردنی میزاج، سەركەوتن بە قادرمەدا ڕەنگە یەكێك لە هۆكارەكان بێت بۆ هێنانەدی ئەو ئامانجە ڕۆژانەیەی هەنگاونان.

سەركەوتن بە قادرمەدا خێراترە لە ئەسانسۆر
كاتێك خەڵك ئەم ڕاستییەی بۆ ئاشكرادەبێت توشی سەرسوڕمان دەبێت، بەڵام سایتی inmovment ڕونیدەكاتەوە ئەوكاتەی بۆ پەنجەنان بە دوگمەی ئەسانسۆر و چاوەڕوانیكردنی هاتنیدا بەفیرۆدەڕوات كاتێكی زیاتر لە سەركەوتن بە قادرمەدا دەخایەنێت، بەتایبەت ئەگەر لە نهۆمە نزمەكاندا بیت، بەمەش دەتوانیت “بە بەردێك دوو نیشانە بشكێنیت”، وەرزشكردن و خێراتر گەیشتن بە ماڵەوە.

كەواتە، جاری داهاتوو ڕەنگە پێویستت بە بیركردنەوەی زیاتر بێت، كاتێك دەتەوێت شوقەیەكی نوێ بەكرێ بگرێت و بچیتە ناویەوە بەراورد بە نهۆمی زەمینی و خانوو، بەهۆی سودە تەندروستییەكەی سەركەوتن بە قادرمەدا.

بابەتی پێشتر

مۆرینیۆ هۆکاری تەقینەوەی ئاستی گاریس بەیل ئاشکرادەکات

بابەتی دواتر

" ڕۆژێک بەبێ میلان وەک ڕۆژێکە بەبێ منداڵەکانم "

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share