توێژینەوەیەك هۆكارێكی تووشبوون بە بەرزبوونەوەی فشاری خوێن ئاشكرادەكات

دەروون دروستیمان و تەندروستیی دڵ و دەمارەكانمان لێكچوون لەنێوانیاندا هەیە، توێژینەوەیەكی نوێ گەیشتە ئەو ئەنجامەی مەترسیی تووشبوون بە بەرزی فشاری خوێن پەیوەندی بە لاوازی تەندروستیی دەروونمانەوە هەیە.

توێژینەوەیەكی نوێ كە پەیمانگای ماكس بلانك بۆ زانستەكانی مێشك و ژیری لە لایبزیگ-ی ئەڵمانی ئەنجامیداوە بوونی پەیوەندی لەنێوان بەرزبوونەوەی فشاری خوێن و نیشانەكانی گۆشەگیری، دڵخۆشی و چالاكییەكانی مێشك پەیوەست بە سۆز دەردەخات.

لینا شری، ئامادەكاری سەرەكیی توێژینەوەكە دەڵێت، لەپێناو بەدەستهێنانی وەڵامی دروست و دڵنیاكەرەوە، نمونەی زۆر گەورەمان لە بانكی زیندەگی لە شانشینی یەكگرتوو بەكارهێنا لەگەڵ زیاتر لە 500 هەزار بەشداربووی توێژینەوەكە.

توانیمان ئاشكرایبكەین كە بەرزبوونەوەی فشاری خوێن پەیوەندیدارە بە نیشانەكانی خەمۆكی، كەمی خۆشگوزەرانی و لاوازیی چالاكییەكانی مێشك پەیوەست بە سۆز، وەك ئەوەی ئامادەكاری توێژینەوەكە دەیڵێت.

بەپێی زانایان مەترسیی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن بەهۆكاری تەندروستیی دەروونییەوە بە ساڵانێك پێش دەستنیشانكردنی بەرزی فشاری خوێن دەستنیشان دەكرێت.

بابەتی پێشتر

یارییە گرنگەکانی ئەمڕۆ شەممە بزانە

بابەتی دواتر

وەرزی داهاتوو گالیتێ ڕاهێنەری پاریس نابێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share