بەڕێوبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ دابەشكردنی نەوتی سپی لە سێ گەرەكی شارەكە دەستپێدەكاتەوە.
بەڕێوبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی ئەمڕۆ یەكشەممە 3ی كانونی دووەم ئاشكرایكرد، سبەینێ دەست بە دابەشكردنەوەی نەوت لە ناو شاری سلێمانی دەكرێتەوە.
دەشڵێت، “سبەی لە گەڕەكەكانی ئیسكان و مەجیدبەگ و كازیوە نەوت دابەشدەكرێت”.
لە 6ی كانونی یەكەمی ڕابردوو بەڕێوبەرایەتییەكە دابەشكردنی نەوتی لەناو شار ڕاگرت و لە نوسراوێكدا بۆ پارێزگاى سلێمانى هۆكارەكەی بۆ “دیاردهى پیكاب و دووتهنى كه بونهته هۆى ئهوهى هاوڵاتیانى گهڕهكهكان لەكاتى دابهشكردنى نهوت نهتوانن بهشه نهوتى خۆیان وهربگرن” گەڕاندەوە و داوایكرد ڕێگە لەو كارە بكرێت.
دابەشكردنی نەوتی سپی، كە یەك بەرمیلە بۆ هەر خێزانێك، گەیشتووەتە مەڵبەندی سێ، ئەمەش لەكاتێكدایە دوو هەفتەی وەرزی زستان تێپەڕیووە و لەم وەرزەشدا بەكارهێنانی نەوت بۆ خۆگەرمكردنەوە پێویستە.