دەستەی مافی مرۆڤ راگەیەندراوێک سەبارەت بە رووداوەکانی گوندی لاجـ.ـان بڵاودەکاتەوە

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ راگەیەندراوێکی سەبارەت بە رووداوەکانی گوندی لاجان بڵاوکردەوە و بە توندی ئیدانەی دەکات.

لە راگەیەندراوەکەی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤدا هاتووە، رۆژی شەممە، پاش ئەنجامدانی گردبوونەوەی ژمارەیەک خەڵکی گوندی لاجـ.ـان لە سنووری پارێزگای هەولێر، لەبەردەم کۆمپانیای لانـ.ـاز، تاوەکو چەند داواکاریەک بگەیەننە لایەنی بەرپرس، بەداخەوە تونـ.ـدوتیژی و تەقـ.ـەی لێکەوتەوە بووە هۆی کـ.ـوژرانی گەنجێک و برینداربوونی چەند کەسێکی دیکە، هەروەها لە رووداوەکە تـ.ـوندوتیژی بەرامبەر چەند کەناڵێک و رۆژنامەنووسێک بەکارهاتووە.

ئەوەشی خستەڕوو، دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ، ئیدانەی هەر جۆرە توندوتیژیەک دەکات کە ببێتە هۆی بەکارهێنانی چـ.ـەک و کوشـ.ـتنی لێبکەوێتەوە، ‎دەستەی مافی مرۆڤ وێڕای پشتگیریکردن لە داواکاری هاوڵاتییان بۆ دابینکردنی ژیان و مافەکانیان، لەهەمانکاتدا پشتیوانی لەگردبوونەوەکان دەکات بە رێکاری یاسایی و مەدەنی، دوور لە تـ.ـوندوتیژی.

جەختیشیکردەوە، بەردەوامدەبین لە چاودێریکردنی ئەم دۆسیە و دەرەنجامی لێکۆڵینەوەکان، هەروەها پێویستە تەقـ.ـەکەران و تۆمەتـ.ـباران هەرچی زووە بدۆزرێنەوە و بدرێنە دادگا.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی رێنمایی تایبەت بە خۆپاراستن لە کاتی خۆڵبارین بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی کۆمەڵێک رێنمایی تایبەت بە خۆپاراستن لە کاتی خۆڵباریندا بڵاودەکاتەوە، داوا لە هاوڵاتییان دەکات پابەندبن تاوەکو…
زیاتر ببینە

بەرهەم قەرەداغی: تیروپشک بۆ یەکەی نیشتەجێبوونەکانی سیتەک، زڕگوێز و کەڵەوانان دەکرێت

سکرتێریی گشتیی کۆمەڵەی داکۆکی لە مافی کرێنشینان رایدەگەیەنێت، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە لە چەند رۆژی داهاتوودا تیروپشک بۆ یەکەی نیشتەجێبوونەکانی…
Total
0
Share