پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی یەكێتی سەردانی دانیشتووانی گەڕەكی نەورۆز لە كەركوك دەكەن

ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانی یەكێتی سەردانی دانیشتووانی گەڕەكی نەورۆز لە كەركوك دەكەن بەدواداچوون بۆ داواكارییەكانیان دەكەن.

سەباح حەبیب پەرلەمانتاری یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا ئامادەیبوو رایگەیاند، بە هەموو شێوەیەك هەڵكوتانە سەر هاوڵاتییان لەلایەن هێزەكانی سوپای عێراقەوە رەتدەكەینەوە و پێچەوانەی كاری هێزە ئەمنییەكانە و پێویستە سەرۆك وەزیران فەرمان دەربکات تەواوی هێزەکانیان لەم گەڕەكە بكشێنەوە.

راشیگەیاند، داوا لە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق و سەرۆك كۆمار و وەزیری داد و سەرجەم وەزیرە كوردەكان دەكەین رۆژی یەكشەممەی داهاتوو كۆبوونەوەیەك ئەنجامبدەن و چارەسەری ریشەیی و یاسایی بۆ كێشەی هاوڵاتییانی گەڕەكی نەورۆز لە كەركوك بكرێت و رێكاری یاسایی بگیرێتەبەر.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەکێتیی زانایانی ئایینیی کوردستان: بۆ دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژن شەممە چاودێریی مانگ دەکەین

وتەبێژی یەکێتیی زانایانی ئایینیی کوردستان، رایگەیاند، “بۆ دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژن شەممە چاودێریی مانگ دەکەین”. د. عەبدوڵڵا شێرکاوەیی،…
Total
0
Share