تیمە حکومییەکان نەیانتوانیوە تەواوی ڕێگاکانی سنووری هەولێر بکەنەوە

نووسینگەی ڕاگەیاندنی پارێزگاری هەولێر ئاشکرایدەکات، سەرەڕای دەستبەکاربوونی تیمە حکومییەکان، بەڵام هێشتا هەندێک ڕێگا بەهۆی بوونی بەفرەوە مەترسیدارن بۆ بەکارهێنان.

پارێزگاری هەولێر لە هۆشدارینامەیەکدا ڕایگەیاندووە، “ئاگادارى سەرجەم هاوڵاتییان و شوفێرانی سنوورى پارێزگاکەمان دەکەینەوە بەهۆى ئەو شەپۆلە بەفرەى لە دوێنێ شەوەوە شار و شارۆچکە و گوند و ناوچەکانی سنوورى پارێزگاکەمانى گرتووەتەوە، ئەگەر کارێکی پێویستیان نەبێت هەندێک ڕێگا بەکارنەهێنن”.

ئاماژەی بەوەش کردووە،” سەربارى ئەوەى تیمەکانى حکومەت لە بەڕێوەبەرایەتیی چاككردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی هەولێر و بەرگریى شارستانى و هاتوچۆى هەولێر و تیمە خزمەتگوزارییەکان بەردەوام لە کارکردندان بۆ ڕاماڵینى ڕێگاکان لە بەفر و پاراستنى سەلامەتیى گیانى هاوڵاتییان و شوفێران، بەفر ئاستەنگیی زۆری بۆ هاتوچۆ دروستکردووە و ڕێگاکان مەترسیدارن، بۆیە تکادەکەین ئەوەى کارى زۆر پێویست و بەپەلەى نەبێت ڕێگاکانى دەرەوەى شار بەکارنەهێنێت و لە ماڵەکانى خۆتاندا بمێننەوە، بۆ گەشت و سەیران و بەسەربردنى چەند کاتێکى خۆش خۆتان دووچارى کێشە و مەترسى نەکەن”.

لە دوێنێوە شەپۆلێکی بەفربارین و سەرما هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و جیاواز لە شەپۆلەکانی دیکە، بەفر لە سەنتەری شاری هەولێر باری و لە سنووری پارێزگاکەش بەفر هەندێک ڕێگای داخستووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: چارەسەری کێشەی کورد لە ڕۆژئاوا و سوریا لە ڕێگەی دانوستان و گفتوگۆوە بەدیدێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە شاندێكی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی پێشکەوتنخوازی کورد…
زیاتر ببینە

فڕۆکەخانەی سلێمانی: بەهۆی بوونی تەمێکی زۆرەوە گۆڕانکاری لە بەشێک لە گەشتە ئاسمانییەکانمان روودەدات

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، لەبارەی راگرتن یان گۆڕانکاری لە گەشتە ئاسمانییەکان، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “بەهۆی ناجێگیریی کەشوهەوا…
Total
0
Share