سەرچاوەیەک: ئەمڕۆ بڕیارەکەی ئەنجومەنی دەوڵەت رەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەکرێت

سەرچاوەیەک رایگەیاند، ئەمڕۆ ئەنجومەنی دەوڵەت رەشنووسی بڕیاری کۆبوونەوەکەی ئاڕاستەی ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەکات.

بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەیەک، ئەمڕۆ رەشنووسی بڕیارەکەی ئەنجومەنی دەوڵەت لەبارەی ناکۆکییەکانی نێوان هەرێم و بەغداد لەسەر دۆسیەی داهاتی نانەوتیی هەرێم دەنووسرێتەوە، پاشان رەوانەی ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەکرێت و دواتر دەخرێتە بەردەستی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، تاوەکو لە کۆبوونەوەی سێشەممەی ئەنجومەنەکە گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، لایەنی حکومەتی هەرێم ئامادەی کۆبوونەوەکە نەبووە، تەنها لایەنی عێراقی ئامادەبووە، بەڵام ئەنجومەنەکە لە بڕیارداندا لایەندارێتی نەکردووە و هاوسەنگی هەیە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی شەپۆلێکی بەهێزی تەرزەبارین هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدرێت

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران داوا لە هاوڵاتییانی سنوورەکە دەکات وەک ئامادەکاریی بۆ هاتنی شەپۆلێکی تەرزەبارین ئۆتۆمبێلەکانیان دابپۆشن. بەڕێوەبەرایەتیی…
زیاتر ببینە

شاهۆ عوسمان: چەند دەروازەیەکی نوێ لەنێوان سلێمانی و ئێراندا دەکرێنەوە  

جێگری پارێزگاری سلێمانی، رایگەیاند، “بۆ پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان چەند دەروازەیەکی نوێ لەنێوان سلێمانی و ئێراندا دەکرێنەوە”. شاهۆ عوسمان،…
Total
0
Share