بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە 153 هەزار و 400 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، 100 دۆلار بە 152 هەزار و 450 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.

بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار لە كاتێكدایە كە لە سەرەتای ئەمساڵەوە بڕیار و رێكارەكانی حكومەت و بانكی ناوەندیی عێراق بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار خراوەتە بواری جێبەجێكردنەوە، بەڵام بە پێچەوانەوە بەهای دۆلار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ سەرپەرشتیاری پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری ئەنجامدا

سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی داوادەكات كارەكانی شەقامی 100 مەتری خێراتربكرێن. سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ…
Total
0
Share