دارا سێكانیانی: گرفت بۆ مووچەی مانگی پێنج دروست نابێت و دەنێردرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، گرفت بۆ ناردنی مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی هەرێم دروست نابێت و پارەی تەرخانكراو بۆ مووچە دەنێردرێت.

دارا سێكانیانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، چاوەڕواندەكرێت بەر لە جەژن مووچەخۆرانی عێراق مووچەی مانگی پێنج وەربگرن و تاوەكو 27ی ئەم مانگە تەواوی مووچەخۆرانی عێراق مووچەكانیان وەربگرن.

راشیگەیاند، ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بۆ مانگی پێنج گرفتی نابێت و هەموو ئاماژەكان بۆ ئەوەن بەر لە جەژن پارەی تەرخانكراو بۆ مووچە بنێردرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری دارایی عێراق هەڵوێستێكی نوێ لەبارەی ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمەوە رادەگەیەنێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق كۆبوونەتەوە و جەختی لە خەرجكردنی…
Total
0
Share