ژنێك بە تۆمەتی دزیكردن دەستگیركرا

لەلایەن مەفرەزەكانی پۆلیسەوە ژنێك بە تۆمەتی دزیكردن دەستگیركرا و پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، دانیناوە بە پێنج تاواندا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەك سكاڵایان تۆماركرد كە لەناو بازاڕی قەزای چەمچەماڵ دزییان لێكراوە و پارەیان لێدزراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت.

دەشڵێت، لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر بڕێك پارەی دزراودا.

تۆمەتبار ناوی (ش.ع.ب.) و لەدایكبووی ساڵی (1969)یە، بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 443 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و دانیناوە بە پێنج تاوانی دزیكردندا، وەك ئەوەی لە راگەیەندراوەكەی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووە.

بابەتی پێشتر

سەرۆکی ژووری بازرگانیی سلێمانی هەڵبژێردرا

بابەتی دواتر

فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق بە ئاسمانی بەغداد_دا دەسوڕێنەوە وەزارەتی بەرگری روونکردنەوە دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەنتەرێكی نایاسایی ددان داخرا

لەلایەن لیژنەكانی قائیمقامیەتی رانیەوە سەنتەرێكی ددان داخرا كە سەرەڕای پیسی شوێنكارەكە مۆڵەتیشی نەبووە. قائیمقامیەتی قەزای رانیە رایگەیاند، ئەمڕۆ…
Total
0
Share