ژمارەیەک چالاکوان: گرێبەستەکەی وەزارەتی تەندروستی نایاساییە

ژمارەیەک چالاکوان لە سلێمانی رایانگەیاند، “گرێبەستەکەی وەزارەتی تەندروستی نایاساییە و لەگەڵ کۆمپانیایەکی وەهمیدا ئەنجامیداوە”.

ژمارەیەک چالاکوانی مەدەنی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند، “گرێبەستەکەی وەزارەتی تەندروستی نایاساییە، لە رۆژگارێکدا کە بارودۆخی خراپی ئابوری تەنگی بە هاوڵاتییانی هەرێم هەڵچنیوە و بە سێ مانگ جارێک مووچەیەک دابەشناکرێت، ئەو وەزارەتە لەژێر ناوی چاکسازیدا گرێبەستێکی 10 ساڵەی لەگەڵ کۆمپانیایەکی وەهمی واژۆدەکات و چاڵێکی دیکە بۆ جەستەمان هەڵدەکەنێت”.

باسیان لەوەشکرد، ئەرکی سەرشانی دەسەڵاتە بیمەی تەندروستی بۆ هاوڵاتییان دابینبکات نەک بازرگانییان پێوەبکات، ئەگەر ئەو رەوشە درێژە بکێشێت پەنا بۆ ئاستی نێوەدەوڵەتی دەبەین”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی نوێنەران میوانداریی وەزیرانی سامانە سروشتییەکان و نەوت دەکات

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق میوانداریی وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان و وەزیری نەوتی عێراق دەکات. ڕۆژنامەی نیمچەڕەسمیی عێراق بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share