قەرەسوو: ئازادكردنی ئۆجالان نزیكە

ئەندامێكی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە دەڵێت، ئازادكردنی عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕێبەری پەكەكە نزیكە.

مستەفا قەرەسوو، ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە بۆ میدیای نزیك لە پەكەكە ڕایگەیاند، “تێکۆشانی ساڵی 2021 بۆ ڕێبەر ئۆجالان و دەرهێنانی پەکەکە لە لیستی تیرۆر، ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالانی نزیککردەوە”.

بەوتەی قەرەسوو، ئەو تێکۆشانەی لە ساڵی 2021دا لەلایەن گەلی کورد و دۆستەکانییەوە کراوە، ئازادیی جەستەیی عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕێبەری پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)ی نزیککردووەتەوە.

ئەندامەكەی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە ڕاشیگەیاند، لە ماوەیەکی نزیکدا ئۆجالان بە جەستەش ئازاد دەبێت و وتی، “23 ساڵە ڕێبەر ئۆجالان لەو زیندانەی لێیدەمێنێتەوە، خزمەتێکی گەورەی بە مرۆڤایەتی و ژنان کردووە، پارادیگما و فکری بەرهەمهێناوە بۆ ئەوەی مرۆڤایەتی ژیانێکی ئازاد بژی، ئەوەش وایکردووە ڕێبەر ئاپۆ لە دڵی گەلاندا ئازادبێت”.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی سلێمانى ته‌قه‌كه‌رێكى ده‌ستگیركرد

بابەتی دواتر

شارێكى عێراقیان تێدایه‌.. پێنج شاری گەورەی جیهان لەژێر هەڕەشەی نوقمبووندان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەوامی مامۆستایان زیاددەكرێت

جێگری سەرۆكی ڕێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەپێی ئەو سیستمەی پێشتر بۆ ناوەندەكانی خوێندن دانراون، دەبێت مامۆستایان لە…
Total
1
Share