کێ دەتوانێت جیرۆنا رابگرێت؟

لە سەرەتای ئەم وەرزەدا جیرۆنا بە ئاستێکی بەرز دەرکەوت و یەک لەدوای یەک بردنەوەی بەدەستدەهێنا، هەمووان پێیانوابوو، ئەم ئاستەی جیرۆنا کاتییە و هەرزوو شکستدەهێنێت، بەڵام پاش بردنەوەكەی شەوی رابردووی بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید، ئەو یانە ئیسپانیاییە هەمووانی شۆک کرد و بە هەمووانی راگەیاند هێشتا بەردەوامن لە پێشکەشکردنی ئاستی بەرز و چاویان لە بوون بە پاڵەوانی ئیسپانیایە.

ئێستا جیرۆنا بە هاوبەشی لەگەڵ ریاڵ مەدرید 48 خاڵی هەیە و لە پلەی دووەمی ریزبەندیی لالیگایە، ئەتلەتیکۆ مەدریدیش بە 38 خاڵ بە شێوەیەکی کاتی لە پلەی سێیەمدایە، تا کاتی یارییەکەی بەرشلۆنە، لە ئەگەری بردنەوەی بەرشلۆنە، ئەتلەتیکۆ ئەو پلەیە لەدەستدەدات و دەچێتە پلەی چوارەم.

نوێترین ریزبەندیی خولی ئیسپانی:

بابەتی پێشتر

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 78 دۆلاری تێپەڕاند

بابەتی دواتر

نەوتە 50 هەزارییەكەی عێراق گەیشتە هەرێمی کوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share