هۆکاری توڕەیی زێدان لە ڤینیسیۆز ئاشکرابوو

زێدان لە وەرزی ڕابردووەوە لە ڤینسیۆز توڕەیە و تاوەکو ئێستا دەرفەتی یاریکردنی بەشێوەی سەرەکی پێنەداوە

ڤینیسیۆز جونیۆرزی ئەستێرەی بەرازیلی یانەی ڕیاڵ مەدرید لە پێکهاتەکانی زینەدین زێدان دوورخراوەتەوە، هۆکارەکەش لەلایەن میدیاکانەوە ئاشکرادەکرێن.

زێدان لەم وەرزەدا پشتی بە سیستمی خولانەوە بەستووە و لەهەر وادەیەکدا کۆمەڵە یاریزانێک لە پێکهاتەکانیدا بەکاردەخات، بەڵام لە دوای گەڕانەوەی ئیدین هازارد لە پێکان و ئامادەیی لوکاس ڤاسکێز و مارکۆ ئاسینسیۆ، زێدان بەتەواوی ڤینیسیۆزی پشتگوێخستووە.

لە کۆتا چوار ڕوبەڕوبوونەوەی یانەی شاهانە، ڤینی جونیۆرز نەک تەنها لە پێکهاتە سەرەکییەکاندا بوونی نەبووە، بەڵکو چەند خولەکێک بە شێوەیەک یەدەگ تێکەڵ بە پێکهاتەکان کراوە.

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشکرای کردووە، زێدان لە ڤینیسیۆز توڕەیە و هۆکاری توڕەیی ڕاهێنەرەکەش سەیروسەمەرەیە.

بەپێی سەرچاوەکە، وەرزی ڕابردوو بەرانبەر مانچستەر سیتی، ڤینیسیۆز چاوەڕوانیکردووە سەرەکی یاریبکات، بەڵام هازارد بەشداریپێکراوە و ئەوەش یاریزانە بەرازیلیەکەی بێزارکردووە، بۆیە کاتێک زیزۆ ئامادەکاری تاکتیکی کردووە یاریزانەکە خۆی بە مۆبایلەکەیەوە سەرقاڵکردووە، تەنانەت دواتریش کاتێک بە شێوەی یەدەگ یاریپێکراوە مەشقەکانی خۆگەرمکردنی ئەنجامنەداوە، لەو ساتەوە تاوەکو ئێستا زێدان پشتگوێی خستووە و هەرگیز ئەو دەرفەتەی پێنەداوە کە پێشتر سۆلاری پێیداوە.

بابەتی پێشتر

بەهۆی "ڕێوی گواستنەوەکانەوە" هالاند لە بەرشلۆنە نزیکدەبێتەوە

بابەتی دواتر

پارێزگاری سلێمانی: ئەگەر مانگی دوو قوتابخانەکان نەکرێنەوە دوادەکەوێت بۆ مانگی سێ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share