چاكسازییەكانی بەرشلۆنە دەستیپێكرد

ماتیۆ ئەلیمانی بەڕێوەبەری كارەكانی بەرشلۆنە هەنگاوەكانی چاكسازی لە تیپەكەیدا دەستپێكردووە و لەیەكەم دیداریشدا چاوی بە خۆرخی میندێزی بەڕێوەبەری كارەكانی هەرسێ یاریزان ئاداما تراوری و ترینكاو نیكۆ گۆنزالێس كەوتووە.

لە ئێستا داهاتووی ئەو سێ یاریزانە ناڕوونە و ئیدارەی بەرشلۆنەش دەیەوێت بگاتە ئەنجامی كۆتایی.

ترینكاو لە بەرشلۆنە و چووەتە ۆڵڤەرهامپتۆنەوە و ئاداما تراوریش بە خواستن تا كۆتایی وەرز پەیوەندی بە یانەی بەرشلۆنەوە كردووە.

نیكۆ گۆنزالێسیش لەلایەن چەند یانەیەكی گەورەوە پەیوەندی پێوەكراوە تا ڕیزەكانی بەرشلۆنە جێبهێڵێت.

ماتیۆ ئەلمانی بەڕێوەبەری كارەكانی بەرشلۆنە لە لێدوانێكیدا ڕایگەیاند، ئێمە دەمانەوێت كێشە بۆ چاڤی دروستبكەین لە دانانی پێكهاتەدا لە وەرزی داهاتوودا و هەوڵ دەدەین چەندین یاریزانی باش لەسەر كورسی یەدەگ بن.

بابەتی پێشتر

لە 2021ــەوە زیاتر لە سێ هەزار كۆچبەر خنكاون

بابەتی دواتر

لیڤاندۆڤیسكی لە یانەی بەرشلۆنە نزیكدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share