تیمی ڕوسیا جامی دەیڤیزی بەرزکردەوە

هەڵبژاردەی تێنسی سەرزەویی ڕوسیا بۆ ئاستی کوڕان، بۆ جاری سێیەم لە مێژوویدا جامی دەیڤیزی بەرزکردەوە.

ڕوسەکان لە دوایین ڕۆژی کێبڕکێکانی جامی دەیڤیز ڕووبەڕووی تیمی کرواتیا بوونەوە، دووەمی ڕیزبەندیی جیهانیی تێنسی سەرزەوی، دانیێل میدڤیدێڤ کە بۆ هەڵبژاردەی ڕوسیا یاریدەکات، لە یاریی کۆتاییدا بردنەوەی بەرامبەر مارین سیلیچی ئەستێرەی کرواتی تۆمارکرد.

یارییەکە بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێوەڵام کۆتاییهات، (6-7)، (2-6)، یارییەکەش بە کەمتر لە دوو خولەک کۆتاییهات، لە کۆمەڵەی یەکەمدا سیلیچ ڕکابەرییەکی توندی پاڵەوانە ڕوسەکەی کرد، بەڵام لە کۆمەڵەی دووەمدا بە ئاسانی توانی ئەنجامەکە یەکلاییبکاتەوە.

لە یاریی یەکەمیشدا ئەندرێ ڕوبلێڤ بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێوەڵام (4-6)، (6-7) بردنەوەی بەرامبەر بۆرنا جۆیۆ تۆمارکرد.

جامی دەیڤیزی 2021 سێیەمە لە مێژووی ڕوسەکاندا دەیچننەوە، هەروەها بەو بردنەوەیە بوونە چوارەم هەڵبژاردە بەدرێژایی مێژوو توانیویانە لە یەک ساڵدا هەردوو ناسناوی دەیڤیز و فید کەپ کۆبکەنەوە.

بابەتی پێشتر

جەنگی مێرسیدس و ڕێدبوڵ لە ئەبوزەبی یەکلاییدەبێتەوە

بابەتی دواتر

(NBA) ڕاپتۆرز و ڕۆکێتس براوەبوون و هۆرنێتس ئەنجامێکی گەورەی تۆمارکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share