نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 78 دۆلاری تێپەڕاند

جارێکی دیکە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە، بەجۆرێک بەیانیی ئەمڕۆ نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت گەیشتە 78 دۆلار و 63 سەنت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکان نرخی نەوت کەمتر لە دۆلارێک بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، گرژییەکانی ناوچەکە کاریگەری لەسەر نرخی نەوت هەبووە و لەماوەی هەفتەیەکدا نزیکەی 3% نرخی نەوت بەرزبووەتەوە.

لە هەمان کاتدا، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تێکساسیش (ئەمریکی) بۆ 73 دۆلار و 19 سەنت بەرزبووەتەوە.

بابەتی پێشتر

راگەیەندراوێك لە كارەبای سلێمانییەوە

بابەتی دواتر

کێ دەتوانێت جیرۆنا رابگرێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share