سەرۆكایەتيی كۆمار: ئیدانەی كردەوە تیرۆریستییەكەی شاری كرمان دەكەین

سەرۆكایەتیی كۆمار راگەیەندراوێك لەبارەی تەقینەوەكانی پارێزگای كرمان لە كۆماری ئیسلامیی ئێران بڵادەكاتەوە و ئیدانەی ئەو پەلامارە دەكات.

سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق لە راگەیەندراوێكیدا كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەو تەقینەوە تیرۆریستییانە ئیدانە دەكات، كە لە شاری كرمانی ئێران روویاندا و دەیان هاوڵاتی سڤیل گیانیان لەدەستدا و برینداربوون.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە كاتێكدا عێراق پشتیوانی و پاڵپشتی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو كردەوە تیرۆریستییە شەرمەزاركەرانە دووپاتدەكاتەوە، سەرەخۆشی و هاوخەمی بۆ سەركردایەتی و حكومەت و گەلی كۆماری ئیسلامیی ئێران بەهۆی ئەو رووداوە دڵتەزێنەوە رادەگەیەنێت.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، “لە خوای گەورە دەپاڕێینەوە قوربانییەكان بخاتەبەر رەحمەتی خۆی و سەبووری و ئارامی بە خانەوادەكانیان ببەخشێت، هەروەها بە زوویی شیفای برینداران بدات.”

بابەتی پێشتر

پێنجشەممە سەرۆكی ئێران و شەممە وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دەچنە توركیا

بابەتی دواتر

ئەردۆغان پەیامێك بۆ ئێران دەنێرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی هۆشداریی توند دەدات

محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەرامبەر ئەو ماددانەی یاسای بودجە بێدەنگ نابین كە پێچەوانەی كارنامەی حكومەتە…
Total
0
Share