وەزارەتی کارەبای عێراق: ئامادەکاری بۆ پێدانی کارەبای 24 کاتژمێری دەکەین

وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند، ئامادەکارییەکانمان بۆ وەرزی هاوین بەردەوامن و کارەبای 24 کاتژمێری بۆ هاوڵاتییان دابیندەکەین.

ئەمڕۆ هەینی، ئەحمەد موسا وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند، ئامادەکاریەکانمان بۆ وەرزی هاوین بەردەوامن و لە ڕێگای پلانێکەوە ئامادەکاری بۆ پێدانی کارەبای 24 کاتژمێری بە هاوڵاتییان دەکەین.

وتیشی، “وەزارەتی کارەبا بۆ وەرزی هاوین پلانێکی سێ قۆناغی داڕشتووە، کە لە توانایدایە رۆژانە 24 کاتژمێر کارەبا بۆ هاوڵاتییان دابینبکات، بە سوودوەرگرتن لە چەند سەرچاوەیەکی گرنگی وەک پشتبەستن بە ووزەی خۆر، دانانی وێستگەی کارەبایی نوێ و باشترکردنی هێڵەکانی کـارەبـا”.

ئاماژەی بەوەشدا، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە نزیکەوە سەرپەرشتی کاروبارەکانی وەزارەتی کارەبا دەکات و پێشنیاری باشترکردنی کارەبای هاوڵاتییانی کردووە، بەتایبەت لە چوارچێوەی ئامادەکاریەکاندا بۆ وەرزی هاوین.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share