ناوەندی تۆماری بومەلەرزەی ئەوروپی بڵاویكردەوە زانایانی بوارەكە بومەلەرزەیەكیان بە گوڕی 3.2 پلە لە كەرتی بابوا-ی ئیندۆنیزیا تۆماركردووە.
بومەلەرزەكە لە قوڵایی 39 كیلۆمەتر و ناوەندەكەشی لە دووری 159 كیلۆمەتر لە باشووری رۆژئاوای شاری جایابورا بووە كە نزیكەی 134 هەزار كەس تیایدەژین.
دوێنێش بومەلەرزەیەك بە گوڕی 5.9 پلەی رێختەر لە ژێر دەریا لە بەشی كەرتی ئاچێ-ی ئیندۆنیزیا روویدا.
لە 21ی تشرینی دووەمی رابردوو بومەلەرزەیەك بە گوڕی 5.6 پلە لەو وڵاتە بووە هۆی گیانلەدەستدانی 331 كەس و برینداربوونی نزیكەی 600ی دیكە.
خوێناویترین بومەلەرزە لە ئیندۆنیزیا ساڵی 2018 بوو لەگەڵ ئەو تسۆنامیەی ناوچەی سولاویسی گرتەوە و بووە هۆی گیانلەدەستدانی نزیكەی چوار هەزار و 340 كەس.