خەڵاتەکانی ئۆسکار دابەشکران و جارێکی دیکە ئۆپنهایمەر بووە باشترین

بەرەبەیانی ئەمڕۆ فێستیڤاڵی دابەشکردنی 96هەمین خەڵاتەکانی ئۆسکار بەڕێوەچوو، لە فێستیڤاڵەکە ئۆپنهایمەر جارێکی دیکە تەقییەوە وەک چۆن لە رابردوودا لە کاتی دابەشکردنی خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب روویدا و ئەم جارەش حەوت خەڵاتی ئۆسکاری بەدەستهێنا.

ئۆپنهایمەر زۆرترین لە خەڵاتەکانی ئۆسکاری بردەوە کە حەوت خەڵات بوون، ئەمەش یەکەم جار نەبوو بۆ ئەو فیلمە، لە ماوەی رابردووشدا لە کاتی دابەشکردنی خەڵاتەکانی گۆڵدن گڵۆبدا پێنج خەڵاتی بەدەستهێنا.

کیلیان مۆرفی خەڵاتی باشترین ئەکتەری سەرەکی پیاوی وەرگرت و فیلمی ئۆپنهایمەر خەڵاتی باشترین فیلم و کریستۆڤەر نۆلان، دەرهێنەری فیلمەکە وەکو باشترین دەرهێنەر دیاریکرا.

خەڵاتی باشترین ئەکتەری ژن درا بە ئێما ستۆن لە فیلمی “Poor Things”.

خەڵاتی باشترین ئەکتەر لە رۆڵی لاوەکی درا بە رۆبێرت داونی لە فیلمی ئۆپنهایمەر.

باشترین ئەکتەری ژن لە رۆڵی لاوەکی درا بە دەڤاین جۆی لە فیلمی “The Holdovers”.

بێڵی ئێڵش بە گۆرانی “What Was I Made For?,” “Barbie” بۆ دووەم جار لە ژیانیدا ئۆسکاری وەرگرت سەرەڕای ئەوەی تەمەنێکی کەمی هەیە.

هاوکات، خەڵاتی باشترین دابەشکاری رەسەن درا بە لوودڤیگ ئانسن لە فیلمی ئۆپنهایمەر  و باشترین ئیدیتینگ و مۆنتاژیش درا بە هەمان فیلم و جینێفەر لەیم خەڵاتەکەی وەرگرت.

خەڵاتی باشترین وێنەگرتنی بە هەمان شێوە لە فێستیڤاڵی 96هەمین خەڵاتەکانی ئۆسکاردا بۆ ئۆپنهایمەر بوو و ڤۆیتی ڤان هۆیتیما خەڵاتەکەی وەرگرت.

 

 

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ یادی رۆژی راپەڕینی خەڵکی هەولێرە

بابەتی دواتر

مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوودا رەوانە دەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share