ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی بڕیاری راگرتنی ئاگربەستی لە غەززە پەسەندکرد

بۆردومانێكی ئیسرائیل بۆسەر غەززە

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی پرۆژە یاسایەکی بۆ راگرتنی ئاگربەست لە مانگی رەمەزان و دواتریش بە شێوەیەکی درێژخایەن لە کەرتی غەززە پەسەندکرد.

پرۆژەی ئاگربەستەکە لەلایەن هەریەکە لە وڵاتانی جەزائیر، ئیکوادۆر، ژاپۆن، ماڵتا، مۆزەمبیق، کۆریای باشوور و سویسرا و چەند ئەندامێکی دیکەی کاتی ئەنجومەنەکە ئامادەکرابوو، دواتریش لە ئەنجومەنەکە 14 وڵات دەنگیانپێدا و ئەمریکا دەنگی نەدا.

ئەم بڕیارە لەدوای 171 رۆژ شەڕی بەردەوام هات کە بەهۆیەوە زیاتر لە 32 هەزار فەلەستینی کوژراون.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: ئـ.ـێران لە گەرووی هورمز باج لە کەشتییەکان وەردەگرێت

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، بژاردەی سەربازی بەرامبەر ئێران لەسەر مێزە. مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئـ.ـێران بۆ…
Total
0
Share