بەهۆی شۆرتی کارەباوە ئۆتۆمبێلێک بەتەواوی سووتا

ئەمڕۆ لە گوندی بێدارون_ی سنووری قەزای مێرگەسۆر ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان سێنترا ئاگری گرت و بەتەواوی سووتا.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاگادار کراینەوە ئۆتۆمبێلێک له جۆری نیسان سێنترا ئاگری گرتووە لە گوندی بێدارون لە قەزای مێرگە سۆر، دوای ئاگادارکردنەوە تیمی ئاگر کوژێنەوەی بنكەی بەرگریی شارستانیی مێرگەسۆر گەیشتنە شوێنی رووداو، بەڵام بەهۆی دووری شوێنی رووداوی ئاگرەکە ئۆتۆمبێلەکە بەتەواوی سووتا.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی راپۆرتی تیمی ناوبراو جیا لە زیانی ماددی هیچ زیانی گیانی بەدواوە نەبوو.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێكی هاوخەمی ئاڕاستەی شۆڕش ئیسماعیل دەكات

بابەتی دواتر

بومەلەرزەیەك لە باكووری كوردستان روویدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسی: رێژنەباران دەبارێت

کەشوهەوای ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بڵاوکرایەوە، بەپێی پێشبینییەکان ئەگەری رێژنەباران هەیە. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share