كۆمەڵەی بانكەكان: دۆلار بەردەوام دەبێت لە دابەزین

كۆمەڵەی بانكە تایبەتەكان پێشبینی دەكات نرخی دۆلار لە بەرامبەر دینار بەردەوام بێت لە دابەزین بەهۆی رێوشوێنە بەردەوامەكانی بانكی ناوەندییەوە.

سەمیر نوسەیری، راوێژكاری كۆمەڵەی بانكە تایبەتەكان رایگەیاند، ئامانج و ئەركەكانی بانكی ناوەندی بریتییە لە چاكسازیی دارایی و بانكی، ئەمەش هاوتەریبە لەگەڵ پلانی حكومەتدا، بەتایبەتی سەبارەت بە گواستنەوە لە ئابوریی نەختینەییەوە بۆ ئابوریی دیجیتاڵی لە رێگەی پەرەپێدان و بڵاوكردنەوەی ئامێری پارەدانی ئەلیكترۆنی بە ئاراستەی شۆڕشی چوارەمی جیهانی بە گواستنەوە بۆ كۆمەڵگەیەكی بێ پارە.

وتیشی، “بانكی ناوەندیی عێراق و حكومەت ستراتیژێكی نوێیان گرتەبەر بۆ بەڕێوەبردنی سیاسەتی دراو بەهۆی ئەو هەڵاوسانەی كە لە كۆتایی ساڵی 2022 لە نرخی دیناری عێراقیدا روویدا، بۆیە ئامانجی نوێ كۆنتڕۆڵكردنی نرخی ئاڵوگۆڕ و دڵنیابوون سەقامگیرییەكەی بوو”.

بەشێك لە ئامانجەكانیش بریتی بوون لە رێكخستنی دارایی بازرگانیی دەرەكی و رێكخستنی كەرتی بانكیی عێراق بەپێی پێوەرەكانی سیستەمی دارایی جیهانی كە لە زۆربەی وڵاتانی پێشكەوتووی جیهان پەیڕەودەكرێت، نوسەیری وای وت.

ئەوەشی خستەڕوو، هەوڵ، رێكار و دانوستانەكانی بانكی ناوەندی، كە بۆ ماوەی نزیكەی هەشت مانگ لەگەڵ گەنجینەی ئەمریكا و بانكی یەدەگی فیدراڵی و بانكە نێودەوڵەتییەكان بەردەوام بوو، لە ئەنجامدا چەندین رێكەوتن و لێكتێگەیشتنی لێكەوتەوە، لە بەردەوامیدان بە ناردنی دۆلار تا مامەڵەكردن بە دراوی دیكەی وڵاتان.

راوێژكارەكە ئاماژەی بەوەشدا، هەموو ئەو رێوشوێنانە دەبنەهۆی دابەزینی زیاتری نرخی دۆلار لە بەرامبەر دیناری عێراقی، كە لە ئێستادا بەردەوام لە دابەزیندایە.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی سلێمانی: لە سێ رۆژدا 150 كەس شوشتنەوەی گورچیلەیان بۆ كراوە

بابەتی دواتر

یەكێتی: خەڵك متمانە بە هێزێك نادات كاریان تەنها چەوساندنەوە و نەدانی مووچە بێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دابەشکردنی خۆراکی سلێمانی: چوار ماددەی زیادکراو لەگەڵ بەشەخۆراکدا دەدرێت بە هاوڵاتییان

بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی خۆراکی سلێمانی رایگەیاند، سەرجەم ئەو ماددە خوارکییانەی لەلایەن عێراقەوە زیادکراون لە هەرێمی کوردستانیش دەدرێت بە هاوڵاتییان…
زیاتر ببینە

لقی سلێمانیی بانكی ناوە‌ندیی ھە‌رێم: هەڵمەتێكی چەواشەكارانە دژی سلێمانی هەیە و ‏دەرهاویشتەی سیاسییە

بە‌ڕێوە‌بە‌رایە‌تیی گشتیی بانكی ناوە‌ندیی ھە‌رێم / سلێمانی، لە ڕوونكردنەوەیەكدا دەڵێت، ماوە‌یە‌كە‌ ھە‌ڵمە‌تێكی چە‌واشە‌كارانە لە‌ دژی سلێمانی ھە‌یە‌، بەتایبەت…
Total
0
Share