بەهای دۆلار زیاتر دابەزی

ئەمڕۆ دووشەممە بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر دیناری عێراقی بەردەوامە لە دابەزین و لە ئێستادا نرخی 100 دۆلار یەکسانە بە 149 هەزار و 500 دینار.

جەبار گۆران وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی رایگەیاند، هەموو ئاماژەکان بۆ ئەوەن کە بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی روو لەبەرزبوونەوە دەکات، بەڵام لەم کاتەی ئێستادا پێم وانییە بگاتە خوار 140 هەزار.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەی کە پێیگەیشتووین، هۆکارەکەی بەرەوپێشچوونی سیستمی بانکییە لە عێراقدا، جگە لەوەش گەشبینی ئەمریکییەکان بەو دۆخە کاریگەریی هەیە.

سەبارەت بە مەترسییەکانی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار، جەبار گۆران ئاشکرایکرد، ئەوە پەیوەستە بە سەقامگیریی دۆخی سیاسیی عێراق.

بابەتی پێشتر

داهاتی مانگی رابردووی نەوتی عێراق ئاشکراکرا

بابەتی دواتر

سەرۆک وەزیرانی عێراق: 2024 ساڵی تەواوکردنی پرۆژەکان دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار بەرزبووەوە

نرخی دراوە بیانییەكان بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە 17ی کانونی دووەم، لە بازاڕەكانی هەرێم بڵاوکرایەوە، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە…
Total
0
Share