“میراتگری لۆریاڵ” بووە یەكەم ژن كە سامانەكەی بگاتە 100 ملیار دۆلار

فرانسواز بیتینكورت مایەرز كە بە “میراتگری لۆریاڵ” ناودەبرێت بووە یەكەم ژن لە جیهاندا كە سەروەت و سامانەكەی 100 ملیار دۆلار تێدەپەڕێنێت، بەپێی ئاژانسی بلۆمبێرگ.

ئەمەش جیاوازیی میراتگرەكە و فراوانبوونی پیشەسازی مۆدە و جوانكاری لە فەرەنسا نیشاندەدات.

رۆژی پێنجشەممە سامانەكەی گەیشتە 100.1 ملیار دۆلار، بەپێی پێنوێنیی بلۆمبێرگ بۆ ملیاردێرەكان.

ئەم دەستكەوتە لەگەڵ بەرزبوونەوەی پشكەكانی كۆمپانیای L’Oréal SA، ئیمپراتۆڕی بەرهەمەكانی جوانكاری كە باپیری دایمەزراندووە، بۆ ئاستێكی پێوانەیی دێت، لەگەڵ تۆماركردنی پشكی باشترین ساڵ لە 1998-ەوە.

بەپێی ئاژانسەكە مایەرز ریزبەندیی 12ی لە لیستی دەوڵەمەندەكانی جیهاندا گرت، پاش كارلۆس سەلیم-ی ملیاردێر.

سەرەڕای ئەو دەستكەوتەش، هێشتا سامانەكەی بیتینكورت مایەرز تائێستا زۆر كەمترە لە سامانی برنارد ئەرنۆ-ی هاونیشتمانی و دامەزرێنەری كۆمپانیای (LVMH Moet Hennessy Louis Vuitton SE) كە فرۆشیاری بەرهەمە ناوازەكانە و، ریزبەندیی دووەمی دەوڵەمەندەكانی بە 179 ملیار دۆلار گرتووە.

بیتینكورت مایەرز (70 ساڵ) پۆستی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی كارگێڕیی كۆمپانیای رۆیاڵ-ی لە ئەستۆیە، كە كۆمپانیایەكی جیهانییە و بەهاكەی 241 ملیار یۆرۆ (268 ملیار دۆلار) و، خۆی و خێزانەكەی گەورە هاوپشكانن تیایدا بە نزیكەی 35%. كوڕەكانی هەریەك لە جان ڤیكتۆر مایەرز و نیكۆلاس مایەرز بەهەمان شێوە بەڕێوەبەرن.

بۆ چەندین دەیەیە كۆمپانیاكە لەلایەن بەڕێوەبەری جێبەجێكاری دەرەوەی خێزانەكەوە بەڕێوەدەبرێت، كۆمپانیاكە لە ساڵی 1909 لەسەر دەستی یوگین شۆیلەر-ی باپیری بیتینكورت مایەرز-ەوە بۆ بەرهەمهێنان و فرۆشتنی بۆیەی قژ دامەزرا.

بابەتی پێشتر

وەزیری نوێی بەرگریی چین دیاریكرا

بابەتی دواتر

تەندروستیی سلێمانی: لە سێ رۆژدا 150 كەس شوشتنەوەی گورچیلەیان بۆ كراوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامی هەولێر: جوتیارە نمونەییەکە لە سنووری ئێمە نییە بۆیە ڕێگە نادەین لێرە فێستیڤاڵ بکات

نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامی هەولێر ڕایگەیاند، جوتیارە نمونەییەکە کە داوایکردووە فێستیڤاڵی هەنار لە هەولێر بکاتەوە، تێبینیی زۆرمان لەسەری هەیە،…
Total
0
Share