نرخی نەوت بەرزبووەوە و بە نزیک لە 80 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی دوای ئەوەی لە بەیانی رۆژی پێنجشەمەدا مامەڵەی پێوەکرا، ئەوەش بە هۆکاری رەتکردنەوی ئاگربەست لە غەززە و تەشەنەسەندنەوەی ئاڵۆزییەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەگشتی.

بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە بازاڕەکانی نەوت، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بەرامبەر بە 79 دۆلار و 55 سەنت مامەڵەی پێوەکرا، لە کاتێکدا، بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی بەرامبەر بە 74 دۆلار و 16 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

ئاماژەکانی خواست لەسەر سووتەمەنی بەهێز لە ئەمریکا پشتگیری لە رەوتی بەرزبوونەوەی بازاڕ لەم هەفتەیەدا کرد، سەبارەت بە خواست، ئەو زانیاریانەی بڵاوکراونەتەوە، دابەزینێکی گەورەتر لە چاوەڕوانکراوی پشکەکانی بەنزین لە ئەمریکا نیشانداوە، کە ئەوەش کاریگەری لەسەر نرخی نەوت دەبێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فازڵ نەبی: پێویستە هەولێر و بەغداد ڕێکبکەون کە هەرێمی کوردستان بەپێی تواناکانی داهاتی نانەوتی بنێرێت

بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق ئاشکرایدەکات، کێشەیەی ئێستای هەولێر و بەغداد لەسەر پرسی ناردنی 120 ملیار دیناری داهاتی…
Total
0
Share