بەهای زێڕ بەرزبووەوە

بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ، بۆ هەر ئۆنسەیەک نزیکەی 28 دۆلار لە بەهاکەی بەرزبووەوە.

بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە سێ هەزار و 317 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، لەکاتێکدا دوێنێ دووشەممە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ سێ هەزار و 289 دۆلار بوو.

نرخی زێڕ بەراورد بە ساڵانی رابردوو بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و لەم ماوەیەی دواییشدا، هەندێکجار نرخەکەی بەرز و نزمی کردووە.

لەئێستادا، نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەمشێوەیە مامەڵەی پێوەدەكرێت:

مسقاڵێك زێڕی عەیارە 18 بە 587 هەزار دینارە.

مسقاڵێك زێڕی عەیارە 21 بە 685 هەزار دینارە.

مسقاڵێك زێڕی عەیارە 22 بە 718 هەزار دینارە.

مسقاڵێك زێڕی عەیارە 24 بە 783 هەزار دینارە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share