كۆبوونەوەیەكی یەكلاكەرەوە لەبارەی كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمەوە ئەنجامدەدرێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەكرێت لە دوای سەری ساڵی نوێوە ئەو لیژنەیەی بۆ هەمواركردنەوەی یاسای بودجە پێكهێندراوە كۆبوونەوەی خۆی ئەنجامبدات و دەشڵێت، “بەڵێندراوە كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و پرسی نەوت چارەسەربكرێن”.

د. جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لیژنەیەك بۆ هەمواركردنەوەی یاسای بودجە لە راوێژكارانی سەرۆك وەزیرانی عێراق و ژمارەیەك لە ئەندامانی لیژنەی دارایی پێكهێندراوە و پێشتر بڕیاربوو كۆبوونەوەی خۆیان ئەنجامبدەن، بەڵام بەشێكیان سەرقاڵی بانگەشەی هەڵبژاردن بوون بۆ ئەنجومەنی پارێزگاكان و كۆبوونەوەكە دواخرا.

راشیگەیاند، چاوەڕواندەكرێت لە دوای سەری ساڵی نوێیوە ئەو لیژنەیە كۆبوونەوەی خۆی بۆ ئامادەكردنی رەشنووسێك بۆ هەمواركردنەوەی یاسای بودجە ئەنجامبدات و بەڵێندراوە كە كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان و پرسی نەوت چارەسەربكرێن.

بابەتی پێشتر

شۆفێرانی تاكسی ئاگاداردەكرێنەوە

بابەتی دواتر

کۆمسیۆن دەرگای تانەدان بۆ لایەنەکان دەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی پێنج كەسی بە تۆمەتی ڕفاندنی دوو هاوڵاتی ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی سەیدسادق پێنج تۆمەتباریان دەستگیركرد كە دوو هاوڵاتییان ڕفاندبوو لەبەرامبەر ئازادكردنیان داوای…
Total
0
Share