راوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەبارەی جێگیربوونی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار زانیاریی نوێ ئاشكرادەكات و دەشڵێت، ” بەم نزیكانە بەهای دۆلار دەگاتە ئەو نرخە رەسمییەكەی بۆی دیاریكراوە “.
هیشام ركابی راوێژكاری دارایی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، هەنگاوی كردارەكی بۆ جێگیربوونی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار نراوە و لەهەمانكاتدا هیچ بڕیارێكی ئەمریكا بۆ سزادانی عێراق نییە وبەم نزیكانە بەهای دۆلاردەگاتە ئەو نرخە رەسمییەكەی بۆی دیاریكراوە.
بڕیارە لە دوای سەری ساڵی نوێیوە حكومەت و بانكی ناوەندیی عێراق چەند رێوشوێنێك بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بگرنەبەر و لە هەمانكاتدا مامەڵە داراییە ناوخۆییەكان لە بری دۆلار لە دوای سەری ساڵی نوێوە دەكرێتە دینار.