پاپای ڤاتیكان وێڕای هێرشە موشەكییەكان سوورە لەسەر سەردانیكردنی عێراق

پاپا فڕەنسیس، پاپای ڤاتیكان

پاپای ڤاتیكان جەختدەكاتەوە، سەردانەكەی عێراق هەڵناوەشێنێتەوە هەرچەندە هێرشە موشەكییەكان بەردەوامن لەو وڵاتە.

بەگوێرەی فڕانس پرێس، ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی ئازار، پاپای ڤاتیكان ڕایگەیاندووە، سوورە لەسەر سەردانیكردنی عێراق، هەرچەندە هێرشە موشەكییەكان لەو وڵاتە بەردەوامییان هەیە.

بریارە 5ی ئازار كە دوو ڕۆژی ماوە بۆ ئەو بەروارە، پاپای ڤاتیكان سەردانی عێراق بكات.

بەیانیی ئەمڕۆ، ژمارەیەك موشەك ئاڕاستەی بنكەی ئاسمانیی “عەین ئەسەد” كران لە پارێزگای ئەنبار.

بەگوێرەی هەواڵی چەند میدیاییەكی عێراقی كە پشتیان بە چەند سەرچاوەیەكی ئەمنی بەستووە، بەیانیی ئەمڕۆ چەند موشەكێك ئاڕاستەی بنكەی ئاسمانیی “عەین ئەسەد” كران لە ئەنبار.

ئاژانسی هەواڵی عێراقی كە میدیای فەرمیی حكومەتی عێراقە لە هەواڵێكی بەپەلەیدا ئاماژەی بەوەكردووە، “ژمارەی ئەو موشەكانەی ئاڕاستەی بنكەی ئاسمانیی عەین ئەسەد كراون 10 موشەكن”.

ئەو بنكە ئاسمانییەی لە ئەنبار بە ئامانج كراوە، هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی بۆ شەڕی داعشی تێدایە و تا ئێستا زیانەكانی هێرشەكەش ئاشكرا نەكراون.

سەبارەت بەو هێرشانە، واین مارۆتۆ، وتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش لە تویتەر نوسیویەتی، “نزیكی كاتژمێر 7:20 خولەكی ئەم بەیانییە، 10 موشەك بنكەی سەربازیی عێراقیی بنكەی عەین ئەسەدیان كردە ئامانج، كە هێزەكانی هاوپەیمانان لەوێدان”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، “هێزە عێراقییەكان سەرقاڵی لێكۆڵینەوەن، هەر زانیارییەك هەبێت دەیخەینەڕوو”.

بابەتی پێشتر

مۆسکۆ: سزاکانی ئەمریکا کارێکی دوژمنکارانەیە و وەڵامدانەوەی گونجاومان دەبێت

بابەتی دواتر

ئاماژەکان دەریدەخەن ڕێژەی هەڵئاوسان لە عێراق بەرزبووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی: ئۆتۆمبێلی عێراقی بفرۆشن

محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، فەرمانیكرد ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە لە عێراق دروستكراون بفرۆشرێن. وەزیری پیشەسازیی عێراق دەڵێت،…
Total
0
Share