هەڵوێستی عێراق لەبارەی گرژییەکانی سوریا بڵاوکرایەوە

یەکەمین بەیاننامەی رەسمی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەبارەی گرژییەکانی سوریا بڵاوکرایەوە و داوادەکەن هاوڵاتیانی مەدەنی پارێزراوبن.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق بەیاننامەیەکی رەسمی دەربارەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی سوریا بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پەنابردن بۆ بەکارهێنانی توندوتیژی کێشەکان چارەسەر ناکات و بەڵکو گەورەتریان دەکات.

ئەوەشیان خستووەتەڕوو، پێویستە بە هەموو جۆریک هاوڵاتیانی مەدەنی پارێزراوبن و دووربن لە هەموو جۆرە ململانێیەک و ئیدانەی ئازاردانیان دەکەین.

ئاماژەیان بەوەشداوە، بەردەوامیدان بە توندوتیژی و ئاڵۆزییەکان، دەبنە هۆی رێگریکردن لە هەوڵەکان بۆ گەڕانەوەی ئارامی و ئاسایش بۆ وڵاتەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێترین زانیاری لەبارەی هەوڵی تیرۆركردنی پەرلەمانتارێك و ئەندامێكی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە

باسم خەشان پەرلەمانتاری عێراق و فائیق شێخ عەلی ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێن هەوڵی تیرۆركردنیان دراوە، یەكێكیان چەكدارەكانی…
Total
0
Share