ئەمشەو ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی پارێزگاكان رادەگەیەنرێت

میدیا عێراقییەكان بڵاویانكردووەتەوە، ئەمشەو كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی پارێزگاكان رادەگەیەنرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، ئەو سكاڵایانەی لەسەر هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان ئاراستەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان كراون یەكلاكراونەتەوە و بڕیارە پاش كەمێكی دیكە ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی پارێزگاكان لەلایەن كۆمسیۆنەوە رابگەیەنرێت.

لە 18ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان ئەنجامدرا و 24 كاتژمێر دوای پرۆسەكەش، كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەكەی بڵاوكردەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: بە پلان و بەرنامە قیرتاوكردن و نۆژەنكردنەوەی شەقام و كۆڵانەكان ئەنجامدەدرێن

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ساڵانە بە پلان و بەرنامە قیرتاوكردن و نۆژەنكردنەوەی شەقام و كۆڵانەكان ئەنجامدەدرێن. بەپێی راگەیەندراوێكی…
Total
0
Share