نرخی نەوت بەرزبووەوە

جارێکی دیکە لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی نەوتی خاو بەرزبووەوە، هەر بەرمیلێک 20 سەنت لە بەهاکەی چووە سەرەوە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 20 سەنت بەرزبووەوە کە دەکاتە 3.0% و گەیشتە 79 دۆلار و 85 سەنت.

هاوکات نرخی نەوتی خاوی رۆژئاوای تەکساسی ئەمریکاش 24 سەنت بەرزبووەتەوە کە دەکاتە 3.0% بۆ هەر بەرمیلێک 74 دۆلار و 35 سەنت.

ئەوە لە کاتێکدایە دوێنێ چوارشەممە، لەگەڵ دەستپێکردنی گەڕانەوەی کۆمپانیا گەورەکانی کەشتیوانی بۆ دەریای سوور، نرخەکان نزیکەی دوو لەسەد دابەزینیان تۆمارکرد.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سامانە سروشتییەکان: بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر ئاساییە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رایگەیاند،”بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر ئاساییە”. وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کاتژمێر (7:05)ی…
Total
0
Share