ناوەندێکی فەلەکناسی یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی دیاریکرد

ناوەندی نێودەوڵەتیی فەلەکناسی رایگەیاند، سەرەتای مانگی رەمەزانی ئەمساڵ رۆژی پێنجشەممە 23ی ئازار دەبێت.

ناوەندەکە رایگەیاندووە، هەندێک لە وڵاتان لە رۆژی سێشەممە 21ی شوباتەوە مانگی شەعبانیان دەستپێکردووە و لە سێشەممە 21ی ئازار چاودێریی بینینی هیلالی مانگی پیرۆزی رەمەزان دەکەن، لە کاتێکدا زۆرێک لە وڵاتانی دیکە لە رۆژی چوارشەممە 22ی شوباتەوە مانگی شەعبانیان دەستپێکردووە، لەنێویاندا ئەندەنوسیا، مالیزیا، برونێی، هیندستان، بەنگلادیش، پاکستان، ئێران، عومان، ئوردن، جەزائیر، مەغریب، مۆریتانیا، و ئەم وڵاتانە لە رۆژی چوارشەممە 22ی ئازار چاودێریی هیلالی مانگی رەمەزان دەکەن.

ناوەندەکە لەلایەکی دیکەوە پشتڕاستیکردەوە کە ئەو وڵاتانەی کە لە رۆژی چوارشەممە 22ی ئازار چاودێریی هیلال دەکەن ئەگەری زۆرە لەو بەروارەدا هیلال ببینن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بینینی بە هەموو شێوەیەک و تەنانەت بە چاویش دیار دەبێت.

بابەتی پێشتر

دژەتیرۆر دوو تۆمەتباری دەستگیرکرد

بابەتی دواتر

لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕوسیا هۆشداریدەدات لە کەوتنی وێستگەی نێودەوڵەتیی بۆشایی ئاسمان بەهۆی سزاکانەوە

ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ڕوسیا “ڕوسکوزمۆس” هۆشداریدەدات لەوەی سزا سەپێنراوەکانی سەر ڕوسیا کاریگەریی نەرێنییان دەبێت لەسە وێستگەی نێودەوڵەتیی بۆشایی…
Total
0
Share