پارێزگاری هەولێر لەبارەی دەركردنی كچێكی بیانی لە شێلتەری سەگەكان روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت، ئەو كچە بیانیەی دەڵێت لە شێڵتەری سەگی بێلانە دەركراوە، ئەو كچە وشەی نەشیاوی بەرامبەر كارمەندەكان بەكارهێناوە و بە ناوی هاوسەرەكەیەوە ویستوویەتی كاری سەربەخۆ لە شێڵتەرەكە ئەنجامبدات.

ئومێد خۆشناو پارێزگای هەولێر راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، “چەند رۆژیك لەمەوبەر ئافرەتێكی بیانی، سەردانی بەرێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاریی ژینگەپارێزیی هەولێری كرد و ئامادەیی خۆی دەربڕی كە بە تیمی خۆبەخش و دابینكردنی دەرمان هاوكاری شێڵتەری سەگی بێلانەی هەولێر بكات، وەكو بەرێوەبەرایەتی فەرمانگەی ژینگە پارێزی هەولێر، داواكاریەكەمان قبووڵكرد.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دوێنێ سێشەممە داوای چوونە ژورەوەی شێڵتەری كرد و ڕەزامەندی پێدرا، ئەمڕۆ چوارشەممە بڕیار بوو برێك دەرمان ببات وەك یارمەتی بۆ شێڵتەر، بەڵام بەداخەوە لەكاتی چوونە ژوورەوەی بە وشەی نەشیاو بێڕێزیەكی زۆری بەرامبەر بە ستافی شێڵتەر و پزیشكانی ڤێتێرنەری كردوە كە تەمەنێكی زۆریان هەیە لەو بوارەدا.

دەشڵێت، “سەرباری ئەوەش خۆی وانیشانداوە كە بەهۆی پاڵپشتی هاوسەرەكەیەوە دەتوانێت هەر كار و رەفتارێك ئارەزوو بكات ئەنجامی بدات، لەگەڵ دوز كەسی دیكە كە هاوكاری بوون خۆیان تێكەڵ بە هەندێك بابەت كردووە كە دوور و نزیك پەیوەندی بە ئەوانەوە نییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارێزگارى هه‌ولێر وه‌رگرتنى پاره‌كه‌ى به‌غداد ڕه‌تده‌كاته‌وه‌

پارێزگاری هه‌ولێر، ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ وه‌ربگرێت، كه‌ ئه‌مڕۆ به‌غداد بۆ هاوكاریكردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى لافاو…
زیاتر ببینە

بڵێسە جەبار فەرمان: بۆ هەمواری یاسای بودجە و یەكلاكردنەوەی پۆستی پارێزگاری كەركوك پێویستە كورد یەك هەڵوێست بێت

بڵێسە جەبار فەرمان ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە شاری سلێمانی رایگەیاند، بۆ هەمواری یاسای بودجە لە…
Total
0
Share