ماتۆڕسوارێک بە سەختی برینداردەبێت و ناناسرێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە لە رووداوێکی هاتوچۆدا ماتۆڕسوارێک بە سەختی برینداربووە و هیچ ناسنامەیەکی پێنییە و ناناسرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆهەینی رووداوێکی هاتووچۆ لە نێوان ئۆتۆمبێلێک لە جۆری ئاڵتیما و ماتۆرسکیل لە نێو شاری کەلار نزیک بازاڕی سۆران روویدا و شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی قەزای کەلار کراوە و تەندروستی ناجێگیرە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، ” بەهۆی نەبوونی هیچ ناسنامەیەک بریندارەکە ناناسرێتەوە کە پانتۆڵێکی رەساسی و بلوزێکی رەشی لەبەردایە تەمەنی نزیکەی 16 ساڵانە”.

داوایشیکرد، ” هەرکەس زانیاری هەیە یا دەیناسێتەوە کەسوکاری ئاگاداربکاتەوە سەردانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی کەلار بکەن”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی گەرمیان: بەهۆی تەمێکی چڕەوە ئاستی بینین کەمبووەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایدەگەیەنێت، تەمێکی چڕ لە رێگەکانی دەرەوە، ئاستی بینینی کەمکردووەتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share