عێراق 41 کەس دیپۆرت دەکاتەوە

لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد، 41 کەس دیپۆرتکرانەوە، بەهۆی ئەوەی پاسپۆرتەکانیان پێچەوانەی یاسای نیشتەجێبوونی عێراق بووە.

بەڕێوەبەرایەتیی باری شارستانی و پاسپۆرت و نشینگەی عێراق لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، “کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان 41 کەسیان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد دیپۆرتکردەوە، بەهۆی ئەوەی پاسپۆرتەکانیان پێچەوانەی یاسای نیشتەجێبوونی عێراق بووە پەیوەست بە مافی مانەوەیان لەو وڵاتەدا”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەوە دوای هەوڵێکی زۆر هات لەلایەن کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیی باری شارستانی و پاسپۆرت و نشینگەی عێراق بۆ بەدواداچوون و لێپێچینەوە لەگەڵ هەرکەسێک کە سەرپێچی لە رێساکاندا بکات”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق: داوا لە بەرپرسانی عێراق دەکەین لێکۆڵینەوەی تەواو لە هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر بکەن

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، رایدەگەیەنێت، داوا لە بەرپرسانی عێراق دەکەین لێکۆڵینەوەی تەواو لە هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر…
Total
0
Share