راوێژکارێکی سودانی: ساڵانە ملیۆنێک کەس لە ژمارەی دانیشتووانی عێراقی زیاددەکات

راوێژکارێکی سودانی رایگەیاند، عێراق لەو وڵاتانەیە کە رێژەی گەشەی دانیشتووانی لە ئاساتێکی بەرزدایە بە شێوەیەک لە یەک ساڵدا ژمارەی دانیشتووانی یەک ملیۆن کەس زیاددەکات.

مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، عێراق لە ریزی ئەو وڵاتانەدایە کە گەشەی دانیشتووانی بەرزە کە دەکاتە 2.5% و زیاتریش، لە ساڵێکدا یەک ملیۆن کەس لە ژمارەی دانیشتووان زیاددەکات و ساڵ بە ساڵیش رێژەکە روو لە بەرزبوونەوە دەکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەت لەبەردەم دوو ئاڵنگاریی گەورەدایە یەکەمیان دەبێت کاربکرێت بۆ گرتنەبەری سیاسەتێکی گونجاو بۆ بەکارهێنانی ئاو دووەمیشیان دەبێت رێگری لە کۆچی دانیشتووانی گوندەکان بکرێت بۆ شارەکان و گوندی مۆدێرن دروستبکرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەو سەكۆیانە دۆزرانەوە كە بە ئاڕاستەی هەرێمدا موشەكیان لێوە تەقێندرابوون

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئاشكرایكردووە، ئەو سەكۆیانە دۆزراونەتەوە كە لێیانەوە موشەك بە ئاڕاستەی هەرێم تەقێندرابوون. لەگەڵ بڵاوكردنەوەی وێنەی…
زیاتر ببینە

عێراق دەیەوێت لە مانگی ئەیلولەوە هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دەست بە کشانەوە بکەن

بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، لە دوێنێ دووشەممەوە گفتوگۆکانی ئەمریکا و عێراق لە واشنتن دەستیانپێکردووەتەوە و…
Total
0
Share