ئەو کەسانەی ستایشی رژێمی پێشوویان دەکرد دەستگیرکران

ئاسایشی نیشتمانی عێراق کەسێکی دەستگیرکرد کە لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا دەرکەوتووە ستایشی رژێمی پێشوو دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا دەسەڵاتی دادوەری سزای بەسەر (10) ئەندامی ئەو رژێمەدا سەپاند.

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەپێی یاسای ژمارە 32ی ساڵی 2016ی قەدەغەکردنی رژێمی پێشوو کە بریتییە لە لێپێچینەوە لە لایەنگرانی ئەو رژێمە،  مەفرەزەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە پارێزگای کەرکوک، دوای بەدواداچوونی مەیدانی، توانیان یەکێک لەو کەسانە دەستگیربکەن کە لە  گرتە ڤیدیۆیەکدا لە کاتی ئاهەنگگێڕان لە نزیک بینای نوێی پارێزگار، بەسەر سەرکردەی ئەو رژێمەدا هەڵدەدەن.

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، “پێشتر لە پارێزگای کەرکوک 10 کەسی دیکە دەستگیرکرابوون کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ژمارەیەک وێنەی سەرکردەی ئەو رژێمەیان بەرزکردووەتەوە و ستایشیان کردووە.

باس لەوەش دەکات، “دادگای تاوانەکانی کەرکوک بە پشتبەستن بە یاسا، بڕیاری پێنج ساڵ زیندانیکردنی بۆ ئەو کەسانە دەرکرد، لە کاتی لێکۆڵینەوەدا دانیان بەوەدا نا کە سەر بەو رژێمەن”.

دوو رۆژ دوای کۆتایی هاتنی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق، لە بەردەم باڵەخانەی پارێزگای کەرکوک، ژمارەیەک لایەنگری لیست و هاوپەیمانیێتییە عەرەبییەکان ئاهەنگیان دەگێڕا و لەو کاتەدا وێنەی سەرکردەی رژێمی پێشوویان بەرزدەکردەوە و ستایشیان دەکرد.

 

بابەتی پێشتر

تەندروستیی سلێمانی لەبارەی پەتای وەرزییەوە هۆشداری دەدات

بابەتی دواتر

لە سلێمانی ئاگر لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون کەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share