هەواڵگریی عێراق: چوار تۆمەتبار دەستگیرکرا بەنیازبوون 138 هەزار دۆلار ببەنە هەرێمی کوردستان

ئاژانسی هەواڵگریی عێراقی بڵاویکردەوە، چوار تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە ویستوویانە 138 هەزار دۆلار بە قاچاغ ببەنە هەرێمی کوردستان، سەرەڕای ئەوەش بڕێکی زۆر دیناری عێراقییان پێبووە.

هەواڵگریی عێراق لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، “بۆ رێگریکردن لە قاچاغچێتی بە دراو و کۆنترۆڵکردنی بازاڕی دراو، چوار تۆمەتبار لە دیالە دەستگیرکران کە دەیانویست بڕە پارەیەک بە قاچاغ ببەنە هەرێمی کوردستان.

ئاماژە بەوەشکراوە، پارەکە بڕێکی زۆر دیناری عێراقی و ىڕی 138 هەزار دۆلاری ئەمریکی بووە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، رێکاری یاسایی پێویست بەرامبەریان گیراوەتە بەر.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی: بانکی ناوەندیی عێراق خستنەڕووی دۆلار ڕادەگرێت

وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی ئاشکرایدەکات، لە سبەینێوە تا یەکشەممە بانکی ناوەندیی عێراق خستنەڕووی دۆلار ڕادەگرێت. جەبار گۆران، وتەبێژی…
Total
0
Share