جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: ناردنی دۆلار بۆ عێراق کەمینەکردووە

جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، لە چێوەی هاوئاهەنگییەکانی نێوان ئەمریکا و عێراق کارکردنمان لەگەڵ بانکی ناوەندی بەردەوامە و هیچ کەمکردنەوەیەک لە ناردنی دۆلار بۆ عێراق رووینەداوە.

ڤیکتۆریا نۆلاند، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتیشی، ئەمریکا پێشوازی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق دەکات، ئەنجامدانی بەو شێوە رێکخراوە متمانەمان بە دیموکراسیەتی عێراق زیاتردەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی: پیرۆزبایی سەرکەوتنی لیستەکەت لێدەکەم

نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆکی یەکێتی رایگەیاند، سەرۆکوەزیرانی عێراق پیرۆزبایی سەرکەوتنی لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کردووە لە هەڵبژاردندا. نووسینگەی سەرۆکی یەکێتیی…
Total
0
Share