رێورەسمی بەخاکسپاردنی میری کوەیت دەستیپێکرد

بەیانی ئەمڕۆ رێورەسمی بەخاکسپاردنی نەواف ئەحمەد سەباح میری کوەیت دەستیپێکرد.

لە سەرەتای رێورەسمەکەدا نوێژی مردوو لەسەر تەرمی کۆچکردوو بە ئامادەبوونی مشعەل جابر سەباح میری نوێی وڵاتەکە ئەنجامدرا و دواتر تەرمەکە بەرەو گۆڕستانی سەلیبخات بەڕێکرا.

دوێنێ شەممە نەواف ئەحمەد سەباح لە تەمەنی 86 ساڵیدا کۆچی دواییکرد، بەو بۆنەیەوە سێ رۆژ پشوو لە سەرانسەری وڵاتەکە و 40 رۆژ ماتەمینی راگەیەندرا.

لە رێورەسمی بەخاکسپاردنی میری کوەیت تەنها کاربەدەستانی وڵاتەکە و کەسوکاری کۆچکردوو ئامادەبوون.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەحمەد شەرع داواکارییەکی مەزڵوم عەبدی رەتدەکاتەوە

تەلەفیزیۆنی رەسمیی سووریا بڵاویکردووەتەوە، سەرۆک کۆماری سووریا داواکارییەکی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتی رەتکردووەتەوە. تەلەفیزیۆنی رەسمیی سووریا ئاماژەی…
زیاتر ببینە

ئەمریکا و ناتۆ لە بنکەی سەرەکیان لە ئەفغانستان کشانەوە و وڵاتەکەش لە دووڕیانی شەڕدایە

بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ئەمڕۆ هەینی، ٢ی تەموز، ڕایگەیاند، “هێزەکانی ئەمریکا و هێزەکانی پەیمانی باکوری ئەتڵەسی، ناتۆ، بنکەی…
Total
0
Share